وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کارەبا بێت
- کوردستان
- 6 ئایار

وێنەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی وەزارەتی کارەبا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی شەوی ڕابردوو سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کردووە، بە گوتەی لیژنەكە " هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بە هۆی کارەباوە بووبێت".
چیرۆكی سەرەكی: شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و دوای سێ کاتژمێر کۆنترۆڵکرا، بەو هۆیەوە 370 دووکان سووتان و شەش کەسیش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتەکەیان، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردووە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە لە هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامدا دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر. وەزارەتی کارەبا ئەمەی گوتووە.
لە لایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو لیژنە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێنراون و ڕاپۆرتێک لەبارەیەوە ئامادە دەکرێت، لە ئاگری ئەمشەوی بازاڕی قەیسەری 228 دوکان سوتاون زیانیان پێگەیشتوە لەگەل حەوت کۆگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت