جیهان مۆتۆرس: ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كێشەیان نییە
- هەواڵ
- 29 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
میدیاكانی جیهان و كۆمپانیای تۆیۆتا باس لەوەدەكەن كۆمپانیای تۆیۆتا ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلەكانی لە بازاڕ كشاندووەتەوە، بەڵام ڕاوێژكاری تەكنیكی لە جیهان مۆتۆرس دەڵێت " هیچ كێشەیەك لەو ئۆتۆمبێلانەدا نین كە لە هەرێمی كوردستان و عێراق فرۆشراون".
چیرۆكی سەرەكی : "كۆمپانیای تۆیۆتا چەندین ئۆتۆمبێلی هایلوكس و لاندكروزەری مۆدێل نوێی لە بازاڕەكان كشاندووەتەوە، ئەمەش بەهۆی توانای كەمی بەرگەگرتنی بزوێنەرەكەیان، بۆیە كۆمپانیاكە ناچار دەبن ژمارەیەكی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە لە بازاڕەكاندا بكشێننەوە" ئەمە بەشێك لەمیدیاكانی جیهان بڵاویان كردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2024، كۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاند "كێشەی ئۆتۆمبێلەكانی هایلوكس و لاندكروزەری مۆدێل 2024 لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە كە لە تاقیكردنەوەی بزوێنەر و توانای بەرگەگرتنی سەركەوتوو نەبووە".
لەلایەكی دیكەوە: عومەر قاسم، ڕاوێژكاری تەكنیكی لە جیهان مۆتۆرس، بە ئاڤا میدیای گوت " بەگوێرەی ئەوەی كۆمپانیای تۆیۆتا ڕایگەیاندووە كێشەیەكی لەو جۆرە هەیە لە ئۆتۆمبێلەكانیدا وادیارە گرفتەكە ڕژدە، بەڵام كێشەی لەمجۆرە لە تۆیۆتا مۆدێل نوێیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا نییە".
"تا ئێستا چەندین ئۆتۆمبێلی هایلوكس و لاندكروزەری مۆدێل نوێمان فرۆشتووە، هیچ گلەیی و گازندەیەكمان بۆ نەهاتووە تەنانەت هیچ خاوەن ئۆتۆمبێلێكی هایلوكس و لاندكروزەری 2024 نەهاتوون بۆ بەشی چاككردنەوەی كۆمپانیاكەمان" ڕاوێژكاری تەكنیكی لە جیهان مۆتۆرس وای گوت.
باكگراوند: تۆیۆتا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل كە بنكەی سەرەكی دەكەوێتە شاری تۆكیۆ لە ناوچەی "ئیچی" لە یابان، كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چەندین جۆری پیكئەپی جیاواز دروست دەكات، تۆیۆتا لەسەر ئاستی كۆمپانیاكانی یابان یەكەم كۆمپانیایە لە ڕووی زۆری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 12 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا