
ئاڤا دیجیتاڵ
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی رێگای گوێڕ کەوتووەتەوە، بەهۆیەەوە سێ کەس برینداربوون و دوای هەشت کاتژمێر، کۆنترۆل کرا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی 30-01-2024، ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە رێگای گوێڕ- هەولێر کەوتووەتەوە، دوای هەشت کاتژمێر، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای راگەیاند: "لەدواى نیو کاتژمێر لە کەوتنەوەى ئاگرەکە، تیمەکان گەیشتوون و دوای برینداربوونی سێ کەسی تیمەکانمان، توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەین".
زیانە سەرەکییەکان: خاوەنی پاڵاوگەکە بە گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێری گوتوە، ئاگرەکە زیانی 40 دەفتەر دۆلاری لێداوە و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش کارەبای مۆلیدە بووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی موقەدەم کاروان عەلی، نۆ تیم زیاتر لە هەشت کاتژمێر سەرقاڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا