
ناردنی پەتاتەی کوردستان بۆ ئیمارات- وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەم و بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، پەتاتە هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا و بەرهەمهێنانی زیاد کرا.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: کاری زۆر کراوە بۆ پێشخستنی سێکتەری بەرهەمهێنانی پەتاتە، لە 15 بۆ 20 ساڵی ڕابردوو پێداویستی تەواوی ناوخۆمان نەبوو، بەڵام ئێستا ڕێژەی بەرهەم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان پەرەمان بە کشتوکاڵ داوە، بۆ نموونە بەرهەمهێنانی پەتاتە لە کوردستان پێش ئەم کابینەیە 25 هەزار تۆن بوو، ئێستا گەیشتووەتە 800 هەزار تۆن.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ساڵی 2023ـدا 86هەزار و 453 دۆنم زەوی بە پەتاتە داچێنراون و 800 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، لە کابینەی نۆیەمدا هەشت هەزار تۆن بۆ ئیمارات و سعوودیە نێردراون، چەند وڵاتێکی دیکەش داوایان کردووە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی حەوتی ئابی 2023، گرێبەستێک بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، لە نێوان دوو کۆمپانیای خۆماڵی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە