
سەرۆکوەزیران بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە
ئاڤانیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند "ئەمریکا پشتیوانییمان دەکات بۆ ئەوەی لە کەرتی وزە بتوانین هەنگاوی باشتر بنێین"، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت "ئەم ناوچەیە بۆ سەربەخۆیی وزەی هەموو عێراق گرنگە".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 16-5-2024 جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە و ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوە و دواتر سەردانی وێستگەی کارەبای ماس گڵۆباڵ و کێڵگەی خورمەڵەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: جێفری پایت ڕایگەیاند: “جگە لەوەی لە ڕووی زۆری وزەوە ئەم ناوچەیە بۆ سەربەخۆیی وزەی عێراق گرنگە، ئەو ڕاستییە دەبینین تا ئاستێک بەهەمان ئاستەنگەکاندا تێدەپەڕین، ئەمریکا هەرێمی کوردستان وەک ئۆکلاهۆمایەکی بچووک دەبینێت".
زانیاریی زیاتر: "لە ماس گڵۆباڵەوە گوێبیسی ئەوەبووین لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان چی دەکەن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی چۆن پیشەسازیی وزەی ئەم ناوچەیە دەگاتە ستانداردە جیهانییەکان". جێفری پایت وای گوت.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: ئەمریکا گرنگی بە کەرتی وزە و پێشخستنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات و پشتیوانیمان دەکەن، بۆ ئەوەی لەم کەرتەدا بتوانین هەنگاوی باشتر و پێشکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنین.
باکگراوند: ئۆکلاهۆما، 46ـەمین ویلایەتی ئەمریکایە کە بە خاڵی وەرچەرخانی پیشەسازیی نەوت لە ئەمریکا و جیهان دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
حەماس بە وێنەیەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید پەسەند کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە