
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆمپانیای فڵای بەغدا رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی لەلایەن ئەمریکاوە ئاراستەیان کرابوون، لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق پشتڕاست نەکراونەتەوە، دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فڵای بەغداد، کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی عێراقییە و رۆژی دووشەممە 22-01-2024، بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی دۆلار، گواستنەوەی چەک و چەکدار، هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتە لە عێراق، سووریا و لوبنان، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا.
لەلایەکی دیکەوە: رۆژێک دواتر بانكی ناوەندیی عێراق پابەندبوونی بە سزاکانی ئەمریکا راگەیاند و سێ هەژماری بانکی کۆمپانیای فڵای بەغدادی بلۆک کرد. حکومەتی عێراقیش بە بڕیای محەممەد شیاع سوودانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر کۆمپانیاکە پێکهێنا. وێڕای رەتکردنەوەی سەرجەم تۆمەتەکانیش لەلایەن کۆمپانیای فڵای بەغداد، لە کاردانەوەی سزاکان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە روونکردنەوەیەکدا کۆمپانیاى فڵاى بەغداد رایگەیاند: "دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێکهێنرابوو، هیچ بەڵگەیەک نەبووە لەسەر ئەو تۆمەتانەى لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ئاراستەى ئێمە کرابوو، بۆیە ئاگاداری گەشتیارانمان دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە 1-2-2024 دەست بە گەشتەکانمان دەکەینەوە". ئەمە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق هیچ لێدوانێکی لەمبارەیەوە نەداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن