
وێنەی کۆبوونەوەی لیژنەکە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، خشتەکانی بودجەی ئەمساڵی بۆ لیژنەی دارایی ڕەوانە کرد، لیژنەکەی بۆ گفتوگۆکردنی لەسەر خشتەکان کۆدەبێتەوە و بڕیارە تا دوو هەفتەی دیکە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
وێنە گەورەکە: یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندکرد، دوێنێ سێشەممە ڕەوانەی ئەمینداریەتیی پەرلەمانی کرد، ئەمڕۆ بەیانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەو خشتانەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خشتەکانی بودجەی گشتیی ساڵی 2024 دەستی بە کۆبوونەوە کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوو کە لە نۆی مانگ تێناپەرێت بودجەی گشتیی ئەمساڵ لە لایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بودجەکە نزیکەی 210 ترلیۆن دینارە و 63 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






