
حاجییانی کوردستان لە سعوودیە
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ دەكەون.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشت بۆ سعودیە دەكەن زیاتر لە هەزار و 400 كەسیان بە ڕێگەی وشكانی گەشت دەكەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ تێچووی حەج بە دیناری عێراقی وەرگیراوە و دۆلاریش بە نرخی بانكی ناوەندی وەرگیراوە بە 132 هەزار دینار؛ تێچووی ڕێگەی وشكانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار و ڕێگەی ئاسمانیش شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.
زانیاریی زیاتر: لە 29-5-2024 یەكەم كاروانی حاجییان بە ڕێگەی وشكانی بەڕێ دەكەون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






