
بارودۆخی تۆڕەکانی کارەبا لە عێراق
ئاڤا نیوز
لە 46%ـی کارەبای نیشتمانیی لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت، پسپۆرانی ئەو بوارەش دانانی پێوەری دیجیتاڵی بە چارەسەر دەزانن و داوا دەکەن چاودێری زیاتر بکرێت بۆ بڕینی ئەو سەرپێچیانەی کراوەتە سەر کارەبا.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان کار بە سیستمی پێوەری زیرەک دەکرێت، یەکێک لە خاڵە ئەرێنییەکانی ئەو پرۆژەیە نەهێشتنی سەرپێچییە، بە پێچەوانەی عێراق، هەرێمی کوردستان هاوکار بووە لە گەڕانەوەی نزیکەی 40%ـی کارەبای بەفیڕۆچوو.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: "46٪ـی کارەبای نیشتمانیی لە عێراق بەهۆی ناڕێکی لە ڕاکێشانی کارەبا لەلایەن قوتابخانە تایبەتەکان،نەخۆشخانە و مۆڵەکان بەفیڕۆ دەچێت".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: عەبدولڕەزاق سوڵتانی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاسد بۆ پشتیوانی دەستپاکی ڕایگەیاند: " نزیکەی 20%ـی عێراقییەکان سەرپێچیان لە ڕاکێشانی کارەبا لە پشتی پێوەرەکانەوە کردووە بە هاوکاری هەندێک کرێکاری شارەزا".
چارەسەرەکان: بەڕای سوڵتانیی "دانانی پێوەرە دیجیتاڵییەکان ڕێگر دەبێت لەو بەفیرۆچوونە، هاوکات چاودێرییەکان توندتر بکرێن، چونکە سستی و گەندەڵی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبای گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت