
دۆناڵد ترەمپ- وێنە:گێتی
ئاڤا نیوز
دەستەی دادوەرانی دادگەی نیویۆرک، تۆمەتی سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژیری کۆمارییەکانی بۆ سەرۆکایەتی ساغ کردەوە و بە تاوانباری ناساند.
وێنە گەورەکە:ترەمپ بە "ساختەکردنی باکگراوندی بازرگانی" لە پێناو شاردنەوەی "پێدانی پارە لە بەرامبەر بێدەنگکردن" بە ژنێک تۆمەتبار بوو. تۆمەتەکە لە 34 بڕگە پێکهاتبوو و دادگە هەموو بڕگەکانی لە سەر ترەمپ ساغ کردنەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە 11-7-2024 دادگە بڕیاری کۆتایی خۆی لە سەر دۆسیەکە دەر بکات و سزاکەی سەر ترەمپ دیاری بکات. دادگە دەتوانێت سزای بەندکردن و پێبژاردن بە سەر ترەمپدا بسەپێنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دۆناڵد ترەمپ، لە کاردانەوەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەم بڕیارە شەرمەزارییە. من بێتاوانم و هەموو ئەم ساختەکارییانە لەلایەن جۆ بایدنەوە ئەنجام دراون، بڕیاری ڕاستەقینە دەنگدەران ڕۆژی پێنجـی نۆڤەمبەر دەریدەکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەیی ترەمپ لەلایەن دەستەیەکی 12 کەسیی دادوەرانەوە بەڕێوە چوو، 22 کەس وەک گەواهیدەر تیایدا بەشدار بوون و شەش هەفتەی خایاند.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و پێدەچێت بڕیاری دادگە کاریگەریی لە سەر ژمارەی دەنگەکانی ترەمپ درووست بکات، هەرچەند بڕیارەکە نابێتە ڕێگر لە بەردەم بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوا لە ترەمپ دەکات گفتوگۆ بکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە دەکەم
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا بە فەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێن
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم