
کەمپێکی ئاوارەکان لە دهۆک- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کەمتر لە دوو مانگی ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی داخستنی یەکجاری کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت "لەو وادەیەی دیاریکراوە کەمپەکان داناخرێن".
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تاوەکو 30 تەمموزی ئەمساڵ، سەرجەم کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە پارێزگاکانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: خواستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان زۆر کەمە، لەمانگی ڕابردوودا تەنیا 30 خێزان ناویان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوە، چونکە ئاوارەکان دەڵێن ئەو پارەیەی عێراق تەرخانی کردووە زۆر کەمە.
هۆکارە زانراوەکان: تاوەکو ئێستا شوێنی ئاوارەکان ئاوەدان نەکراونەتەوە و خزمەتگوزاری پێویستی نییە و دۆخی ئەمنیش سەقامگیر نییە، بۆیە بەشی زۆری ئاوارەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە و حکومەتی عێراقیش لە فشارەکانی بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 15 کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ، 25 هەزار و 600 خێزان دەژین و لە دەرەوەی کەمپەکانیش 37 هەزار و 800 خێزان دەژین، زیاتر لە 95%ـی ئاوارەکان خەڵکی شنگالن، تێکڕای ژمارەی ئاوارەکان 337 هەزار کەسن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت