
دیمەنی دهۆک- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک دەڵێت، داوایان کردووە 300 کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دابمەزرێنرێن.
بۆچی گرنگە: بەهۆی نەبوونی دامەزراندن لە ساڵانی ڕابردوو و زیادبوونی نەخۆشخانە و بەشەکانیان، کێشەی کەمیی کارمەند دروستبووە، بەمەش پێداویستیی نەخۆشخانەکان لە کەمیی کارمەندی تەندروستی پڕ دەکاتەوە، ئەو کەسانە وەک خۆبەخش کاردەکەن، لەمەودوا دەبنە خاوەنی مووچە.
لێدوانی فەرمی: د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، بە ئاڤا نیوزی گوت: نەخۆشخانەی گشتیی شیلادزێ کە تازە دروستکراوە پێویستی بە کارمەند دەبێت، ئەوانیش داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە 200 کارمەندی بۆ دابمەزرێنن.
زانیاریی زیاتر: تەندروستیی دهۆک لە داواکاریەکەیاندا داوای دامەزراندنی 100 کارمەندی دیکەی کردووە بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە، ئێستا چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ ڕەزامەندیدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 29-05-2024، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 100 کەسی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، بە شێوەی گرێبەست دامەزراند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





