ئاڤا نیوز
شاندێکی ئێران لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە.
وێنە گەورەکە: شاندێکی وڵاتی ئێران لە هەرێمی کوردستانە کە پێکهاتووە لە پارێزگاری ئورمییە، کوردستان، کرماشان و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، چەند پەرلەمانتارێک و هەردوو سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر و سلێمانی.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان و ئێران، حەوت دەروازەی سنووریی لەنێوانیان هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی نێوانیان زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە، پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە کاریگەری لەسەر زیادبوونی دەبێت.
زانیارییە بەدەسهاتووەکان: ئاڤا نیوز زانیویەتی کردنەوەی مەرزی نوێی کێلەشن، فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئامادەکاری بۆ ڕێکارەکانی پێشوازی لە زیارەتکاران بۆ شوێنە ئایینییەکان و چلەی ئیمام حوسێن، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوون.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی ئێران گوتوویەتی، دەیانەوێت هەماهەنگیی زیاتریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت بە تایبەت لەسەر خاڵە سنووریەکان و هاوکاری خۆیان لەو بارەیەوە بەتەواوی پیشانداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاریشە شاندەکەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆببنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە