ئاڤا دیجیتاڵ
تووشبووانی شێرپەنجەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق 18.19% ی نەخۆشانی شێرپەنجەی کوردستان پێکدەهێنن، لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانیش چارەسەر وەردەگرن، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2012 وە تاوەکو 2023، 81 هەزار و 62 نەخۆش تۆمارکراون.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا لە ساڵی 2023 دا لە کوردستان نۆ هەزار 911 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون، 55٪ یان لە ڕەگەزی مێن، کە زۆرترینیان تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵی بووە.
لەنێویاندا پشکی شێر بەر شێرپەنجەی مەمک دەکەوێت کە 23% ی تووشبووان پێکدەهێنێت، لەناو پیاوانیشدا پشکی شێر بەر نەخۆشی سییەکان دەکەوێت، 419 منداڵی خوارتەمەنی 14ساڵیش تووشی شێرپەنجە بوونە.
هەربەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە ساڵی 2023 دا لە هەولێر، پێنج هەزار و 546 کەس بووە.
دوو هەزار و 375 نەخۆشی شێرپەنجە، لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
لە دهۆک هەزار و 180 تووشبووی شێرپەنجە هەبووە 633 یان لەڕەگەزی مێن، 547 یشیان لە ڕەگەزی نێرن.
18.19% ی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تووشبووی شارەکانی دیکەی عێراقن لە نەخۆشخانەکانی کوردستان چارەسەر وەردەگرن و زۆرترینیان خەڵکی پارێزگای نەینەوان.
لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2012 وە تاوەکو 2023، 81 هەزار و 62 نەخۆش تۆمارکراون.
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی نانەکەلی، لەساڵی 2022 بۆ 2023، 78 تووشبووی شێرپەنجە بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون ، خەرجییەکانیش لە ساڵی 2023 دا بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە لە بوودجەی سندووقی کۆمەک و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 51 ملیار و 347 ملیۆن و 305 هەزار و 500 دیناربووە.
لێدوانی فەرمی: چنار سنجاوی، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند "لە هەموو جیهان ئاماری شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوونە ، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە تا ئێستا لە کوردستان، ستانداردی جیهانی تێنەپەڕاندووە کە مەترسیبێت، بەشێوەیەک لە کۆی 100 هەزار هاوڵاتی 151 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبوون کە لەجیهاندا ڕێژەکە لەوە بەرزترە".
"پێویستە گرنگی بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت ، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ڕێژەی کەمبوونەوەی نەخۆشیەکە بەشێوەیەک ئەگەر پشکنینی پێشوەختە بکرێت، نەخۆشییەکە لە سەرەتادا توانای چارەسەری هەیە یان لە هەر 10 تووشبوویەک سێ کەس گیان لەدەستدەدەن" چنار سنجاوی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەجیهاندا هۆکاری مردن بەنەخۆشی شێرپەنجە پلەی دووەمە، بەڵام لەعێراق بەپلەی حەوتەم دێت، کەمترین ڕێژەی مردنیش بەپێی ڕێژەی دانیشتووان لە هەولێر بووە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






