
فڕۆکەی F16
ئاڤا نیوز
دوای ڕازیبوونی ژمارەیەک لە دیموکراتەکان، ئەمریکا بە بەهای 18 ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی، لە ناویشیاندا 50 فڕۆکەی F-16 بە ئیسرائیل دەفرۆشێت.
وێنە گەورەکە: تێچووی فرۆشتنی ئەم چەکانە بە ئیسرائیل لەو بودجەیە دابین دەکرێت کە ئەمریکا ساڵانە بۆ یارمەتیی ئیسرائیل تەرخانی دەکات، بودجەكەش بریتییە لە 3.3 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانە دیموکراتەکان نیگەرانی چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکا بوون لەلایەن ئیسرائیلەوە؛ ئەوان لەگەڵ ئیدارەی بایدن گفوتگۆیان کردووە تا دڵنیایی وەربگرن لەوەی خەڵکی کەمتری مەدەنی بکوژرێن و یارمەتیی مرۆییش بگەیێنرێتە خەڵکی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیموکراتەکان ڕەخنە لە ئیدارەی بایدن دەگرن بە هۆی پشتیوانیی فراوانی لە شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە کە زیاتر لە هەشت مانگە بەردەوامە و نزیکەی 38 هەزار کەس بە هۆیەوە کوژراون، زیاتر لە 80 هەزار کەس بریندار بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





