
دیمەنی فواد عەلیمورادە، ئەو پەنابەرەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوێنێ فڕۆکەیەکی نەرویجی ویستوویەتی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتەکەی بەرەو تورکیا ببات لەوێوە دیپۆرتی ئێران بکرێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە پرۆسەکە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕێکارەکانی پێدانی مافی مانەوە بە پەنابەران قورسکردووە، بەو هۆیەوە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە لە چەند وڵاتێک وەک سیاسەتێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فواد خاکی بەیگی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستان - ئێران بە ئاڤا نیوزی گوت : ئەو کەسە ناوی فواد عەلیمورادە و خەڵکی سەرپێلی زەهاوە، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە، ماوەی هەشت ساڵە لە کەمپەکانی نەرویج دەژیت، بەڵام ئەو وڵاتە دوێنێ چوارشەممە ویستوویەتی دیپۆرتی تورکیای بکاتەوە، ئەویش لەناو فڕۆکە هاواری کردووە و بەرهەڵستی کردووە، گەڕێندراوەتەوە بۆ کەمپی (لینا) لە نەرویج.
زانیاری زیاتر: فواد خاکی بەیگی ئەوەشی گوت، لەڕێگەی پەیوەندییەکانی حیزب لە نەرویج لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فواد عەلیموراد.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، "ئەو پەنابەرە لە فڕۆکەخانەی تورکیا هەوڵیداوە خۆی بکوژێت، ئەمە وایکردووە دیپۆرتکردنەوەکەی ڕابگیرێت".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا