
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق جەخت لەسەر گرنگی ئاساییکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و شارەکانی تورکیا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی پەکەکە"ماوەی 10 مانگە تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی داخستووە، بەهۆیەوە دەیان ملیۆن دۆلار زیان بەر سلێمانی و کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 06-02-2024 یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە چەندین پرسی پەیوەیست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا باسکراون:
• گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ تورکیا
• دۆسیەی ئەمنی
• دۆسیەی ئاو
بۆچی گرنگە: سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کە وڵاتێکی بەهێزە و ئەندامی ناتۆیە، لەم کاتەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕن، چاوەڕێ دەکرێت ئە ونجامەکانی کاریگەربن.
لێدوانە فەرمییەکان:
•سەرۆککۆمار جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سەر سنوور و دۆسییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوولا، لە ڕێگەی ڕاوێژ و هەماهەنگییەوە کردەوە، هەروەها پێکهێنانی لێژنەی ئەمنی لەنێوان هەردوولا، بۆ دیاریکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست کردەوە.
•سەرۆککۆمار ڕەتیکردووەتەوە عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق، ڕاگرتنی پێشێلکارییە سەربازییەکان دژی خاکی عێراق، لەنێوشیاندا شارەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە. چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و کۆبوونەوەکان بەپێویست زانی.
•لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆسیەی ئاو کراوە و سەرۆککۆمار جەختی لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسەکە کردووەتەوە، بەشێوەیەک عێراق پشکی تەواوی خۆی پێبدرێت.
•ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و شارەکانی تورکیا باس کراوە، وەکو بەربەستێک لەبەردەم پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
لەلایەکی دیکەوە:
•وەزیری بەرگریی تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق دووپاتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "چاومان لەوەیە پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا هەبێت".
•هاوکاری لەنێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و پرۆژەی دروستکردنی سێ بەنداو لەسەر ڕووباری زاپ هەیە، هەروەها بەلایەوە گرنگ بوو چارەسەری کێشەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بکرێت.
زانیاریی تایبەت: وەزیریی بەرگریی تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، بڕیارە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
باکگراوند: بەتۆمەتی ئەوەی 'یەکێتی هاوکاری پەکەکە دەکات و پەکەکە سوودی لێوەردەگرێت" تورکیا تورکیا ڕۆژی 4-3-2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر فڕۆکەخانەکەی سلێمانی داخست. لە دوایین پێشهاتیشدا مانگی تەمووزی ڕابردوو هێرشیکردە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، بەهۆیەوە سێ کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی گیانیان لەدەستدا.
دوو ڕۆژ پێش ئێستاش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: یەکێتی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی پەکەکە و هیچ نیەتێکی نییە بۆ دەستبەردابوون لە پەکەکە، ئەگەر خۆیان لە پەکەکە بەدوورنەگرن دەچنە بەرەی دوژمنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت