
قەزای چەمچەماڵ، لە ئاسمانەوە وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەمڕۆ واژۆ لەسەر جێبەجێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەكرێت، گرفتێكی ڕیشەیی دەڤەری چەمچەماڵ چارەسەر دەكات.
وێنە گەورەکە: 11 ساڵە بڕیار لەسەر دروستکردنی پرۆژەی گۆپتەپە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و قەزای چەمچەماڵ پرۆژەی ئاوی نییە، لە ساڵی 2013ەوە کارەکانی پرۆژەکە بەهۆی قەیرانی دارایی ڕاگیراوە.
بۆچی گرنگە: ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە خەڵکی قەزای چەمچەماڵ کێشەی ئاویان هەیە و زۆربەی کاتەکان بۆ دابینکردنی ئاو پەنا بۆ کڕێنی دەبەن و ئەم هەنگاوەی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆتایی بەو کێشەیە دێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە دروستبوونی پرۆژەکە 480 هەزار کەس سوودمەند دەبن و کێشەی کەمئاوییان چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار، واژۆ لەسەر پرۆژەی دیزاین و جێبەجێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دەكرێت كە پرۆژەیەكی ستراتیجیی گەورەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و گرفتێكی ڕیشەیی قەزای چەمچەماڵ چارەسەر دەكات.
ئەمەش بزانە: پرۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەی ساڵێكدا تەواوی پرۆژەكە تەواو دەبێت و خەڵكی دەڤەری چەمچەماڵ سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت