کۆمەڵە هۆشداری لە فشارەکانی یەکێتی بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز دەدات
- کوردستان
- 2024-06-26

لۆگۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ئاڤا نیوز
حیزب و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە گوشارەکانی ئێران و ڕاگواستنیان لەنێو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە فشاریان لێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێكکەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران، دەبێت حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەک دابنێن و قەڵا و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن و بچنە كەمپی دیاریکراوەوە، بەڵام هیچكام لەو حیزبانە ئامادەنین ئەو كارە بكەن.
لێدوانە فەرمییەکان: ئارام مودەڕیسی، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی ناوخۆیی کۆمەڵە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێران کۆمەڵە بە پاڵپشتی "شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی" دەزانێت، ئەو فشارانەی لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز لەلایەن ئاسایشی یەکێتی و دژەتیرۆری یەکێتی دەستی پێکراوە، داواکاری ئێرانە.
حەمە نەزیف قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئاڤا نیوزی گوت: هیچ فشارێک لەسەر کەمپی ئازادی لە کۆیە نییە، ئەوەی هەیە لە زڕگوێزە و فشار لەسەر هاوڕێیانی کۆمەڵە هەیە کە ئێستا لەگەڵ یەکێتی لە دانیشتن و گفتوگۆدان.
عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێگری لە چەکدار دەکرێ بچێتە کەمپی کۆیە، شوێنەکە مەدەنییە و دانیشتووانەکەشی پێیان خۆش نییە کەسی چەکدار سەردانیان بکات، چونکە هێزی سەربازی جیابووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






