
میران محەممەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت "یەکێتی سوورە لەسەر دانانی کەسێکی حیزبەکەی وەک پارێزگاری کەرکووک".
بۆچی گرنگە: لەدوای ڕووداوەکانی ساڵی 2017 ەوە پارێزگاری کەرکووک لەدەست کورددا نەماوە، دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە لە کەرکووکیش بەڕێوەچوو، پارتی دوو کورسی و یەکێتی پێنج کورسی پارێزگاکەیان بەدەستهێنا، تائێستاش گفتوگۆکان بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ شارەکە بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 6-2-2024 شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد لەشاری سلێمانی، لەمیانی سەردانەکەدا میران محەممەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی زۆر باش بووە و لێکتێگەیشتنی باش هەبووە لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک کە هەموو لایەنەکان کۆکبن لەسەری.
سەبارەت بە دانانی کەسێکی نیشتیمانی بێلایەن یاخود کەسێکی حیزبی سەر بە یەکێتی گوتی: یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگار ئەبێت سەر بە یەکێتی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژی یەکشەممە 4-2-2024 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا و بە سەرکردایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، لەگەڵ شاندی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بەسەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەیان لە چەند خاڵێکی هاوبەشدا راگەیاند.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت