
وێنەی فایەق زێدان و دیمەنێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەگەڵ لایەنە شیعەکان کار دەکات بۆ پتەوکردنی پێگەی ئێران لە عێراق و، بەم تۆمەتە لەلایەن ئەمریکاوە هەڕەشەی سزادانی لەسەرە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەیاسایەکی پێشنیازکراو بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە ئامادەکراوە، سزای ئەو بەرپرسانەی عێراق دەدات کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن لە عێراق، فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش ناوی لەنێو سزادراوەکاندایە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەگەر پڕۆژە یاساکە جێبەجێ بکرێت:
- دامەزراوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دۆستی واشنتن مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق ڕادەگرن.
- بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە دەرەوە جێبەجێ ناکرێن، وەکو دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و تیرۆرستان.
- پۆلیسی ئینتەرپول ئەو فەرمانانەی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە دەردەچن جێبەجێیان ناکات.
- دادگا نێودەوڵەتییەکان ڕەتی دەکەنەوە لەگەڵ دادگاکانی عێراق مامەڵە بکەن.
کاردانەوەکان لە عێراق:
پەرلەمانی عێراق: پڕۆژەیاساکە پێشینەیەکی مەترسیدارە.
وەزارەتی دەرەوە: دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی عێراق.
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: پڕۆژەکە هاوکار دەبێت لە دابڕینی عێراق لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وەک چۆن سیاسەتەکانی سەدام حوسێن عێراقیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابڕی.
بۆچی گرنگە: یەحیا کوبەیسی، شارەزای دەستووری عێراق دەڵێت، پێدەچێت سزاکان دادگای فیدراڵیش بگرنەوە، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەردە لادان لەسەر بڕیارە سیاسییەکانی دادگاکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: مایک واڵتر، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە هەمواری پڕۆژەیاساکەی ئامادە کردووە دەڵێت، پێویستە لەسەر ئێران لەوە تێبگات کۆنگرێس ناهێڵێت تاران عێراق بکاتە دەوڵەتێکی پاشکۆی خۆی، پێویستە لەسەر فایق زێدان و ئەوانەشی هاوسۆزی ئێرانن لە عێراق ئاگاداری ئەو کارەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە