وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک لەلایەن پەکەکەوە سووتێنراون
- کوردستان
- 1 تەممووز
ئاڤا نیوز
وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی سووتاندنی بازاڕەکانی لەنگە و قەیسەری هەولێر و چەلێی دهۆک و قەیسەری کەرکووک ڕایانگەیاند تۆڕێکی پەکەکە سووتاندوونی.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هەرسێ تۆمەتبارەکە هێنرابوونە بەردەم کامێراکان، لەبارەی ناسنامەیان هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: تاوانکارەکان لێرەن، یەکێکیان سەرپەرشتیار بووە بە ناوی هونەر فەخرەدین ئەحمەد، کارمەندی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەیە، ئەوەی دیکەیان ناوی محەممەد نەجات حەسەنە و ئەفسەرە لە دژەتیرۆری سلێمانی، هەر سێ تاوانکارەکە لەلایەن پەکەکەوە بەکارهێنراون" .ئاماژەی بە ناسنامەی تۆمەتباری سێیەم نەکرد.
زانیاریی زیاتر: "کادیری ئەمنی و سەربازیی پەکەکە لە سووریا و تورکیا و قەندیلەوە هاتوون و لە سلێمانی و سەنگەسەر و کفری ڕاهێنانیان [بە تۆمەتبارەکان] کردووە بۆ ئەوەی ئەو کارە تیرۆریستیانە ئەنجام بدەن، پلانی زۆر مەترسیداریان هەبووە گورزی کوشندەتر بدەن، بە هەوڵی هاوبەشی هەردوو حکومەت توانرا ئەو گرووپە دەستگیر بکرێن، هەرسێ تاوانکارەکە لە کەرکووک و دیالە دەستگیرکراون. هێمن میرانی وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەوانەی دەستگیر کراون سەر بە پەکەکەن و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە سووتێنراون، تەنانەت هەوڵیشیان داوە هێرش بکەنە سەر بازاڕی نیشتمان لە هەولێر. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا زیانی سووتانی بازارەکان بە 300 ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا.
وردەکاریی زیاتر: تۆمەتبارەکان بازاڕی چەلێی دهۆک و لەنگەی هەولێر و چەند بازاڕێکی دیکەیان سووتاندووە، هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەولێر و کەرکووک و بەغدا بووە، کۆمەڵێک ڕێکاریان پێش سووتاندنی شوێنەکان گرتووەتەبەر. میقداد میری وای گوت.
باکگراوند: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەندجارێک ئاگر لە بازاڕەکانی قەیسەری و لەنگە لە هەولێر، بازاڕی قەیسەری کەرکووک و بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە و لە هەر بازاڕێکدا سەدان دووکان سووتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت