نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی لەپشت سووتاندنی بازاڕەکان بووبێت
- کوردستان
- 2 تەممووز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بڵێت یەکێتی وەک حیزب لە پشت ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی هەولێر و کەرکووک بووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1-7-2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە نەمسا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نەمسا خوازیاری بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، داوامان لێکردن کۆنسوڵخانەی نەمسا لە هەولێر بکەنەوە.
خاڵی ئەرێنی: ئێستا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستێکی باشە، لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان، بەغداش بە هەمان شێوەیە مامەڵە دەکات، ئێستا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەین کە پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە.
گۆشەیەکی دیکە: نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی گوت، بەڕوونی باس لەوە کرا پەکەکە لە پشت ڕووداوی سووتانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەوەش دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هیچ بەڵگەیەکیش نییە تاوەکو بڵێت یەکێتی وەک حیزب لەپشتی ئەم کردەوانە بووە، ڕەنگە ئەوانە ئەندامی ئەو حیزبە بن، یان پێشتر لەگەڵیان بووبن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن