
ژنێکی پاکستانی دەنگدەدات. وێنە: ئاژانسی فرانس پرێس.
ئاڤا دیجیتاڵ
بەبەشداری 128 ملیۆن هاووڵاتی هەڵبژاردن لە پاکستان دەستیپێكرد و حکومەت هێڵی پەیوەندی لە سەرانسەری وڵات بڕیوە. کێبڕکێیەکە لەنێوان سەرۆکوەزیرانی پێشوو و نەوەیەکی سەرۆکوەزیرانی پێشووترە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕۆژی چوارشەممە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە پاکستان ڕوویاندا؛ بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 26 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم تەقینەوانە ڕێگریان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان نەكرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنكەكانی دەنگدان كرانەوە.
بۆچی گرنگە؟ ئەم هەڵبژارنە بۆ پاكستان زۆر گرنگە. کێبڕکێیەکی تووند هەیە لەنێوان نەواز شەریف، بیلاوال بوتۆ زەرداری و عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشوو کە ئێستا لە زیندانە. بۆیە پێشبینی دەكرێت زۆرترین هاووڵاتی ئەو وڵاتە بەشداری بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی پاکستان لە سەرانسەری وڵاتدا، سەرجەم هێڵەكانی پەیوەندی بڕیوە. پرۆسەکە لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ژمارەكان وادەڵێن: بۆ پێكهێنانی حكومەت پارتەکان لەكۆی 336 كورسیی ئەنجوومەنی نیشتمانی، پێویستیان بە 169 كورسی هەیە. دەنگدەران 266 ئەندام هەڵدەبژێرن و 70 کورسیی ئەنجوومەنەكەش بۆ ژنان و پێکهاتە ئایینەکانی دیکە تەرخانکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت