
ئەبو باقر ساعیدی، ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی کە لە هێرشەکەی ئەمریکا کوژرا
ئاڤا دیجیتاڵ
شەوی چوارشەممە لە ناوچەی مەشتەلی بەغدا، ئەمریکا بە درۆن هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێپ، بەهۆیەوە ئەبو باقر ساعیدی، فەرماندەی دیاری کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق کوژرا.
ئەمریکا ئەبو باقر بە پلانداڕێژەری هێرشکردنە سەر هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تۆمەتبار دەکات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە؛ ئەبو باقر ساعیدی بەرپرس بووە لە پلاندانانی ڕاستەوخۆ و بەشداریکردن لە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئەبو باقر بەرپرسی سیستەمی مووشەکی و درۆنی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بووە. بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.
پێش کوژرانی لە کوێ بوو؟
ئەحمەد عەلوانی، نووسەری عێراقی و دانیشتووی ئەڵمانیا دەڵێت: ئۆتۆمبێلەکە لە نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر بووە، دوای هاتنەدەرەوەی کراوەتە ئامانج. ئەبو باقر ساعیدی بەرپرسی کەرتی جورف سەخر بووە، هەروەها ئەو کەسەی لەگەڵیشی کوژرا ئەرکان عەلیاوی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی حیزبوڵڵا بووە.
ساعدی کێ بوو؟
لە شوێنی ڕووداوەکە ناسنامەی ئەبو باقر ساعیدی دۆزراوەتەوە و نەسووتاوە. میدیای نزیک لە گرووپە چەکدارەکان بڵاوی کردووەتەوە: ناوی تەواوی وسام محەممەد سابرە. لە دەستەی حەشدی شەعبی بووە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە پلەی راوێژکار. بەڵگەیەکی زیندوویشە لە پەیوەندی کەتائیبی حیزبوڵڵا و لیوای وەعدوئەلحەق و حەشدی شەعبی پێکەوە.
ساعدی پێشتر پاسەوانی تایبەت و متمانەپێکراوی ئەبو مەهدی موهەندیس، دامەزرێنەری حیزبوڵڵا بوو کە ئەمریکا لەگەڵ قاسم سولەیمانی ساڵی 2020 کوشتی.
لەو کەسە کەمانە بوو کە ڕێگەی پێدەدرا دەچووە ژووری کۆبوونەوەکانی ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ بەرپرسانی سوپای پاسداران.
هەروەها لەوانەش بوو کە ڕێگەی پێدەدرا لەکاتی ئامادەبوونی قاسم سولەیمانی چەک هەڵبگرێت.
ئەبو باقر سەر بە باڵی ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا بوو کە سەرپەرشتی باڵی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان دەکات لەنێو حیزبوڵڵا.
رۆڵی ساعدی لە خۆپێشاندانەکانی تشرین چی بوو؟
بەپێی راپۆرتی پەیمانگەی واشنتن، ساعدی لە ساڵی 2019 فەرماندەی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ناوەندی حەشدی شەعبی بوو لە بەری رەسافەی بەغدا، واتە بەرپرسی ناوچەی سەرەکی خۆپێشاندانەکانی 2019ی تشرینییەکان بوو کە گۆڕەپانی تەحریر بوو.
دوێنێش دوای کوژرانی، میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاویان کردەوە؛ ساعیدی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنی گورزوەشاندن و سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی حیزبوڵڵا بووە.
ئەمریکا دەڵێت، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ساعیدی بەرپرس بووە لە هێرشەکەی 28ی مانگی ڕابردووی ئوردن کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





