
محەممەد شیاع سوودانی - سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا میدیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق چوونەدەرەوەی خێرا و رێکخراوی هێزەکانی هاوپەیمانانی دەوێت و پێیوایە هەبوونی ئەو هێزانە ناسەقامگیریی دروست دەکەن.
"عێراق ئەمریکا وەک دوژمن نابینێت، بەڵام پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا رێکبخرێنەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ئامانج یان بیانوو بۆ هیچ لایەنێک چ لە ناوخۆ یاخود لە دەرەوە کە بەهۆیەوە دەستوەردان لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە بکەن و چوونەدەرەوەی ئەو هێزانە دەبێت لە رێگەی دانوستانەوە بێت." سوودانی بۆ رۆیتەرز ئەم قسانەی کرد.
"هیچ کاتێک بۆ چوونەدەرەوەی هاوپەیمانان دیاری نەکراوە"
سوودانی هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ناسەقامگیر وەسف دەکات و دەڵێت هیچ کاتێک دیارینەکراوە بۆ چوونەدەرەوەی ئەو هێزانە.
خەونی شیعەکان: داواکاری درێژخایەنی لایەنە سیاسی و چەکدارە شیعەکان کە زۆربەیان لە ئێرانەوە نزیکن، بۆ رۆیشتنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، لە ساڵی 2020ـەوە و دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەریهەڵداوە، لەم دواییانەش دوای زنجیرەیەک هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە لە ئێرانەوە نزیکن، خواستی لایەنە شیعییەکان لە عێراق بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان زیاتر دەکات.
"126 هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا"
دوای سەرهەڵدانی جەنگی غەزە و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە لە عێراق، کە وەک گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و پشتیوانی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئەوان ئەمریکا و هاوپەیمانان بەئامانج دەگرن. لەو نێوەندەشدا، لە گەرمەی جەنگی غەزەدا گرووپە چەکدارەکان هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دەستیپێکردووە و بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، تا ئێستا 126 جار لە عێراق و سووریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان.
"ئامانجی مانەوەی هێزەکان، بۆ رێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش"
ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە لە ساڵی 2014 پێکهێنرا، دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سووریا جێگیر کردووە، ئێستاش بەرپرسانی واشنتن دەڵێن، "مانەوەی ئەو هێزانە ئامانج لێی راوێژکردنە بە هێزە ناوخۆییەکان و هاوکاریکردنیانە لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






