ئاڤا نیوز
ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیێنرا، ناوی قوتابییە یەكەمەكان و وردەکاریی پرۆسەکە ئاشكرا كرا.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیێنرا، 43 قوتابییش لە هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەكەم و دووەم و سێیەم بوون.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: پڕۆسەی ئەمساڵی تاقیكردنەوەكان زۆر سەركەوتوو بوو، ئێستا وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوانترین و ڕوونترین پڕۆسە بەڕێوەدەبات، ئەویش پەڕی سۆمایە لەو پرۆسەیەدا قوتابی بەهیچ شێوەیەك غەدری لێناكرێت و هەموو شتێك ڕوونە.
زانیاری زیاتر: هەموو ئەو قوتابیانەی لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین لە ڕیزبەندیی یەكەمەكانن، ئەوانەن قوتابخانەكانیان پابەندی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە بوون و بایكۆتی خوێندنیان نەكردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ سێ قوتابی لە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە، قوتابییەكیش لە دهۆك لە بەشی وێژەیی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، لە بەشی پیشەییش چوار قوتابی یەكەم بوون، سێیان لە سلێمانی و یەكیان لە هەولێر بوو.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی كۆی گشتیی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەم و دهۆك لە پلەی دووەم و سلێمانی لە پلەی سێیەم دێت. هاوكات بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ 51 حاڵەتی گزی لە تاقیكردنەوەكان تۆماركراون، 30یان لە زانستی و 20یان لە وێژەیی و یەكیش لە پیشەیی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بە کۆی گشتی 43 قوتابی لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی یەکەم تا سێیەم بوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیەی خوارەوە:
ـ سلێمانی: 24
ـ هەولێر: 9
ـ دهۆک: 3
ـ هەڵەبجە: 2
ـ گەرمیان: 2
ـ ڕاپەڕین: 3
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە