لە سنووری هەولێر 95%ی زەوییەکان ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران
- کوردستان
- 2024-07-20

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە دەوروبەری شاری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئامادەکاری بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەکات و زۆربەی ڕێکارەکان تەواوکراون.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستی پێکردووەتەوە و نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە، زیاتر لە سێ مانگیشە دابەشکردنی فۆرم بەسەر وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیپێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری هەولێر دەست بە ڕووپێوکاری و ڕێکخستنەوەی سنووری شارەوانییەکان کراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
لێدوانی فەرمی: مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "95% ـی زەوییەکانی هەولێر ئامادەن بۆ دابەشکردن، ئەو 5%ـی ماون سنووری ئەو شارەوانییانەن کە زەوی نەماوە."
چارەسەرەکان: لە هەر شارەوانییەک زەوی نەمابێت لە شارەوانی دراوسێی زەوی بۆ فەرمانبەران دابین دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر لە سنووری شارەوانی کۆڕێ زەوی نەمابێت، لە سنووری شارەوانی شەقڵاوە دابین دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ئێستا فەرمانگە و وەزارەتەکان سەرقاڵی ناردنی فۆرمی داواکاری وەرگرتنی زەوین بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، دواتر ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد






