خۆری ئاڤا؛ هەژان خانوویەک دەبەخشێتە ماڵە پێشمەرگەیەک
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا هاوکاری دەگەیەنێتە ماڵە پێشمەرگەیەک و خانوویەکیان پێدەبەخشێت.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.