خۆری ئاڤا؛ ژنێک دەیەوێت بە تەنیا منداڵە بچووکەکانی گەورە بکات و لە ماڵەکەیان دەردەکرێن
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا، ژنێکی گەنج دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بەنەخۆشی شێرپەنجە گیان لەدەستدەدات، بەتەنها خۆی سێ منداڵەکەی دەژین و هیچ سەرچاوەیەکی داراییان نییە، ئەو ماڵەی خانوویان لەسەر کردووە موڵکی وەزارەتی ئەوقافە و ئێستا داوایان لێدەکرێت ماڵەکە چۆڵ بکەن.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.