خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک کە بە تەنیا پێنج منداڵی بەخشراو بەخێو دەکات
ئاڤا نیوز
خۆری ئاڤا، باسی چیرۆکی ژیانی دایکێک دەکات کە خاوەنی پێنج منداڵە و تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بوون و تەواوی ژیانیان تێکچووە، بەهۆی هەژارییەوە لە دۆخێکی سەختدان و داوای هاوکاری دەکەن.
وێنە گەورەکە: خۆری ئاڤا بەرنامەیەکی خێزانی خێرخوازییە، تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، لە هەر بەرنامەیەکدا خۆری ئاڤا سەردانی ماڵێکی کەمدەرامەت دەکات، کە پێویستییان بە هاوکاری ماددییە، هەر لە ڕێگەی بەرنامەکەوە هاوکاری ماددیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی بەرنامەکە بەسەرکردنەوەی و سەردانیکردنی ئەو خێزانانەیە کە پێویستییان بە هاوکارییە بەبێ پیشاندان ڕووخساریان، هاوکات بەرنامەکە بە سەرکردنەوە و بەخشینی خۆشەویستییە بەو خێزانانە. بەبێ بەکارهێنانی فرمێسک و چیرۆکی دڵهەژین.