وێنەی بەربژێرەکەی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دڵشاد پیرۆتی وەک بەربژێر دیاریکردووە، ئەو بەربژێرە پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بووە.
وێنە گەورەکە: 11 ڕۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی بۆ پێکهاتنی لایەنەکان دیاریکراوە، بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا پارتی لەگەڵ لایەنەکان دەست بە گفتوگۆ بکات، دەبێت بەربژێری پارێزگار نۆ دەنگی ئەنجوومەن بەدەست بھێنێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد پیرۆت، بەربژێری پارتی بۆ پارێزگاری پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ساڵی 2005 بەربژێری سەربەخۆبووم بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا داوام لێکرا بچمە نێو لیستی پارتی، ڕازیبووم دواتر کورسی ئەنجوومەنم بەدەستهێنا تاوەکو ساڵی 2017، لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئاوارەی شاری هەولێر بووم."
دڵشاد پیرۆت کێیە؟
دڵشاد پیرۆت عەزیز پیرۆت ساڵی 1966 لە کەرکووک لە دایک بووە، دەرچووی کۆلیژی پەروەردە بەشی وەرزشە، باوکی پیرۆت حەداد پێشەوەرێکی ناسراوی عێراقە لە بواری پێشەسازی کشتوکاڵ، خێزاندارە و باوکی کوڕێک و چوار کچە، ساڵی 2003 دەبێتە سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازی کەرکووک دوای دوو ساڵ دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماوەی 12 ساڵدا پۆستی سەرۆکی بەشێک لە لیژنەکان لە ئەستۆ دەگرێت.
زانیاریی زیاتر: دڵشاد پیرۆت، کەسێکی سەربەخۆیە و لە هیچ لایەنێکی سیاسیی ئەندام نییە و چالاکی سیاسیی نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






