
یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق- وێنە؛ میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لەبارەی هێرشەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای حیزبوڵڵای عێراقی، گوتەبێژی سوودانی ئاماژە بەوە دەدات کە کاری هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تێکدەچێت.
وێنە گەورەکە: عێراق نیگەرانە لە هێرشەکەی بابل بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و پێی وایە پێشهاتێکی مەترسیدارە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی مەترسیدار دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیاند: "ئەم دەستدرێژییانە مەترسیین و دەبێتە هۆی ئەوەی کار و هاوکاریی هاوبەشمان لە ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا تێکبدات".
زانیاریی زیاتر: "ئەگەر هەیە ئەم پێشهاتانە عێراق و ناوچەکە بەرەو گرژی و جەنگێکی مەترسیدار ببات و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لەم پێشهاتانە". یەحیا ڕەسووڵ وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانان لە کوێتەوە هێرشی کردە سەر بارەگای حیزبوڵڵای عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی و چوار چەکدار کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






