
مریشکی زیندوو - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک نرخی مریشک لە بەرزبوونەوە بوو، ئێستا چەند ڕۆژێکە نرخی دابەزیوە و بەرپرسێکی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکارەکەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی گۆشتی مریشک توانای دابینکردنی بازاڕی ناوخۆیی هەیە و بەردەوام بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردەی دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی تاهیر، جێگری سەرۆکی دەستەی باڵای پیشەسازیی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هۆکاری هەرزانبوونی نرخی مریشک بۆ زیادبوونی ڕێژەی هاوردەی مریشکی بەستوو لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە، هاوکات شارەکانی خوارووی عێراق بەرهەمیان زۆر بووە و لە بازاڕ خواستی لەسەر کەمبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو سێ هەزار و 350 دینار بووە، بەراورد بە دوێنێ 150 دینار دابەزیوە، لە سلێمانیش ئەمڕۆ نرخی هەر کیلۆیەک سێ هەزار و 200 دینارە بووە بەراورد بە دوێنێ 100 دینار دابەزیوە.
باکگراوند: لە سنووری پارێزگای هەولێر 592 پڕۆژەی پەلەوەری بۆ بەرهەمهێنانی مریشکی زیندوو هەیە، ساڵانە 52 هەزار و 822 تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت