دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لە ئەمریکا و بەریتانیا مۆڵەتی کارکردنمان هەیە
- کوردستان
- 2024-08-04
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جەخت دەکاتەوە کە لەهەر شوێنێک مرۆڤایەتی پێویستی بە ئێمە بێت لەوێ دەبین، مۆڵەتی کارکردنمان لە ئەمریکا و بەریتانیا وەرگرتووە و UN پەسندی کارەکانی ئێمەی بۆ کەمپی ئاوارەکان کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 04-08-2024، 19 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا ئەو دەزگایە لە چەندین وڵات هاوکارییان پێشکەشی خەڵک کردووە، 22 سەنتەری فێرکارییان هەیە و 70%ـی کارمەندەکانی ئەو ڕێکخراوە گەنجن.
لێدوانی فەرمی: مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان حەسەن، پێشکەشکاری ئاڤا نیوز دەڵێت: بەشێکی پڕۆژەکانمان پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە، لە 11 سێکتەری جیاوازدا کار دەکەین، هاوکات لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەت هاوکار دەبین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
ژمارەکان وا دەڵێن: مووسا ئەحمەد لەبارەی کارکردنیان لەسەر کەیسی ئاوارەکان گوتی: بەڕێوەبردنی کەمپی ئاوارە و پەنابەران ئەزموونێکی نوێ بوو بۆ ئێمە، 248 هەزار پەنابەری هەڵگری ڕەگەزنامەی سووری لە هەرێمی کوردستان دەژین، لەگەڵ ئەوەدا 10 کەمپی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام زۆرینەی پەنابەران لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، هاوکات 24 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن، لەکۆی ژمارەی کەمپی ئاوارە و پەنابەران ئێمە 31 دانەیان بەڕێوە دەبەین، ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی مووسا ئەحمەد، سەرنجی یارمەتی مرۆیی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق کەمبووەتەوە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەدا عێراق پابەند نییە بە کۆمەککردنی ئاوارەکانی لە هەرێمی کوردستان، بەغدا ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی قورس کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت: تیممان لە عەفرین ماون و چالاکن، لەگەڵ خەڵکی عەفرین دەمێنینەوە، گوێ لە پێویستیی خەڵکی ناوچەکە دەگرین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






