سەرچاوەیەک لە گرووپە چەکدارەکان: هێرشەكەی عەین ئەسەد پەیوەندی بە هەنییەوە نییە
- عێراق
- 2024-08-06

بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای تێدا جێگیرن- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، هێرشەكەی بنكەی عەین ئەسەد پەیوەندی بە كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماسەوە نییە.
وێنە گەورەکە: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو جار لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئەمریكا برینداربوون، ئەمەش نیگەرانی ئەمریكای لێكەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لەنیو گرووپە چەکدارەکانی عێراق كە ئاگاداری هێرشەكانی سەر بنكەی عەین ئەسەدە بە ئاڤا نیوزی گوت:"هێرشەكانی عەین ئەسەد لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییەدا نییە و لە تۆڵەی ئەو هێرشەدایە كە هەفتەی ڕابروو ئەمریكا لە جورفولسەخەر ئەنجامیدا".
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە هێرشەكەی ئەمریكا لە جورفولسەخەر كە بە درۆن ئەنجامدرا بەهۆیەوە چوار ئەندامی میلیشیاكان كوژران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانیارییە پشتڕاستكراوەكان دەڵێن، لە دوو هێرشی گروپە چەكدارەكاندا بۆ سەر عەین ئەسەد پێنج سەربازی ئەمریكا برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە بە ئاڤا نیوزی گوت:"هەر جارێك ئەمریكا هێرش بكاتە سەر بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكان ئێمەش هێرش دەكەینەوە سەر ئەمریكا". سەرچاوەكەی گرووپە میلیشیاكان وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






