لەسەر ئۆجەلان شەڕی میدیایی دوو پارتە هاوپەیمانەی تورکیا دەستی پێ کردووە

شەیری بکە لە:
لەسەر ئۆجەلان شەڕی میدیایی دوو پارتە هاوپەیمانەی تورکیا دەستی پێ کردووە

ئۆجەلان و ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی گرتووخانەی ئیمرالی

ئاڤا نیوز 

دوای ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەی یەنی شەفەق'ی نزیک لە ئاک پارتی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی دایەوە و وەک مانشێتی سەرەکی نووسی "با شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆنەبێتەوە".

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی 4-11-2025 باخچەلی کە ماوەی حەوت ساڵە پارتەکەی بووەتە هاوپەیمانیی ئاک پارتی دەسەڵاتدار گڵۆپی سەوزی بۆ چوونی شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە هەڵکرد تاوەکو بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، بۆ یەکەمجار دوێنێ ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بە تووندی وەڵامی دایەوە و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر دوای ڕۆژێک لە وەڵامدانەوەکەی یەنی شەفەق، ڕۆژنامەی یەنیگیون'ی سەربە مەهەپە بابەتێکی بە ناوی "یەنی شەفەق دەیەوێت گورز لە پرۆسەی ئاشتی بووەشێنێت" بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: ڕۆژنامەکە دەیەوێت بە پاساوی ئەوەی ڕاپرسییەک لەگەڵ هەزار و 100 کەس ئەنجام دراوە، زیان بە پرۆسەی ئاشتی بگەیەنێت.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: یەنیگیون باسی لەوە کردووە بۆ سەرخستنی قۆناغی پێشووی پرۆسەی ئاشتی، یەنی شەفەق تەنانەت هەڵمەتێکی ڕاگەیاند و چەند مانشێتێکی بە ناوی "کاتی گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و دۆستایەتییە" و "چەک بێدەنگ بوو و کاتی ئاشتییە" بڵاوکردبۆوە و نووسیوویەتی: بەڵام دیارە سیاسەتی ڕۆژنامەکە لە ڕەگوڕیشەوە گۆڕاوە.

پێویستە ئەمە بزانیت: وەک بە دەمەوەهاتن بۆ داواکارییەکی دەم پارتی کە داوا دەکات شاندێکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، باخچەلی ڕایگەیاند: پێویستە شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە و لە زاری یەکەمەوە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکانی بگرێت. ئێمەش وەک مەهەپە ئامادەین بۆ ئەمە.

لە لایەکی دیکەوە: تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەو لێدوانەی باخچەلی، یەنی شەفەق بڵاوی کردەوە. "با شاندی کۆمیسیۆنەکە نەچێتە ئیمرالی"، هۆکاری ئەمەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە 76.7٪ی بەشداربووانی ڕاپرسییەک دژی ئەمە وەستاونەتەوە و پێیانوایە زیان بە پرۆسەی ئاشتیی دەگەیەنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ