
باڵەخانەی وەزارەتی دادی ئەمریکا - وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، پووچەڵکردنەوەی پلانی ئێران بۆ کوشتنی کاربەدەستانی ئەمریکی لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕادەگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن هێرشێکی پووچەڵ کردووەتەوە کە لەلایەن پاکستانییەکی پەیوەندیدار بە تارانەوە پلانی بۆ دانرابوو بۆ "تیرۆرکردنی" بەرپرسانی ئەمریکا، وەک تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندی پێشووی سوپای پاسداران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کریستۆڤەر ڕای، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئای ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی پاکستانی، بەناوی ئاسیف مێرچانت کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە هەوڵدان بۆ "کوشتنی جەند کاربەدەستێکی ئەمریکی".
لەلایەکی دیکەوە: مومتاز زەهرا بەلوچ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، حکومەت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ واشنتن و چاوەڕوانی وردەکاریی زیاتر دەکات.
پێدراوە ڕاستەکان: مێرچانت تەمەن 46 ساڵ، لە 12ـی تەمموز لەلایەن بریکارەکانی FBI دەستگیرکراوە، ئەو "پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە" چونکە هاوسەر و منداڵەکانی لە تاران نیشتەجێن، ئاماژەی بەوە دا کە خێزانی دووەمی لە شاری کەراچی پاکستانە.
باکگراوند: لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، لە03-01-2020، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەڵمەتێکدا کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە لە بەغدا کوژرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






