
محەممەد یونس حائز، سەرۆکوەزیرانی کاتی بەنگلادیش
ئاڤا نیوز
محەممەد یونس حائز، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەک سەرۆکی کاتی حکومەتی بەنگلادیش دەستنیشانکرا، دوای دەستلەکارکێشانەوەی شێخە حەسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش، دەستی لە کارکێشایەوە و هەڵات.
وێنە گەورەکە: دوای تێکچوونی دۆخی بەنگلادیش بەهۆی بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، سەرکردەکانی ناڕەزایەتیی قوتابییان و بەرپرسانی سێ بەشی سەربازیی وڵات و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها بەشێک لە سەرکردە بازرگانییەکان، درەنگانی ڕۆژی سێشەممە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئیدارەی کاتی.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبوونەوەکەدا محەممەد یونس حائز، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەک سەرۆکی کاتی حکومەتی بەنگلادیش دەستنیشان کرا.
چی ڕووی دا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خەلکی بەنگلادیش لە دژی حکومەتەکەیان خۆپێشاندانێکی گەورەیان ڕێکخست و بە هەزاران خۆپێشاندەر هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکوەزیران لە دەکای پایتەخت، شێخە حەسینە، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کە لە ساڵی 2009ـەوە ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات، دەستی لەکارکێشایەوە و بە هێلیکۆپەتەرێکی سەربازی، بەنگلادیشی بەجێهێشتوو بەرەو هیندستان هەڵاتووە.
قووڵتر: خوێناویترین ڕۆژی خۆپێشاندانەکە ڕۆژی 04-08-2024 بوو کە تێیدا 94 خۆپێشاندەر و نزیکەی 14 پۆلیسی کوژران، بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکەوە کوژران گەیشتە 300 کەس.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






