
فرانک هۆگەربیتس، ئەستێرەناسی هۆڵەندی
ئاڤا نیوز
فرانک هۆگەربیتس، ئەستێرەناسی هۆڵەندی پێشبینی دەکاتلە ماوەیەکی نزیکدا و لەم مانگەدا زەمینلەرزەیەکی بەهێز تورکیا بهەژێنێت.
وێنە گەورەکە: هۆگەربیتس ئارەزووی جوڵەی هەسارەکان دەکات و هەر جارە و پێشبینییەک بۆ ڕووداوە جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، پێشبینییەکانی مشتومڕ دروست دەکات. دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 07-08-2024 زەمینلەرزەیەک بە پلەی 4.6 ڕێختەر باشووری تورکیای هەژاند، هوگەربیتس هۆشداری لە دروستبوونی زەمینلەرزەیەکی بەهێزتری لەوەی پێشووتر داوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هۆگەربیتس لە ئێکس سەبارەت بەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی 4.6 شاری ئەدەنەی تورکیا گرتەوە، نووسیویەتی، "ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر ڕووبدات". لە وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکان سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی بوومەلەرزەکە، هۆگرێبێتس وەڵامی دایەوە و گوتی: بەڵێ، مانگی ئاب مانگێکی گرینگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا بەهۆی پێکهاتە جیۆلۆجییەکەی هەمیشە لەژێر گوشاری پلێتەکانی عەرەبی و فارسییە، کە جووڵەکانیان وا دەکات پلێتی ژێر خاکی تورکیا کاریگەر بێت و بوومەلەرزە لەسەر ڕووکەشی دروست بێت. شارەزایانی جیۆلۆجی، هۆشداری بە ڕوودانی بوومەلەرزە و تسۆنامی لە شاری ئیستەنبووڵ دەکەن.
باکگراوند: نوێترین بوومەلەرزەش لە شاری دوزجە لە ساڵی 1999 لە نزیک ئیستەنبووڵ ڕووی دا. کە گوڕەکەی 7.2 پلەی رێختەر بوو 894 کەس گیانیان لەدەست دا و ملیارێک دۆلار زیانی بەدوای خۆیدا هێنا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






