
ژمارەیەک سەربازیی ئیسرائیلی لە کاتی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە. وێنە؛ میدیا عەربییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاری دا سزا بەسەر ئەو یەکە سەربازییە ئیسرائیلییە نەسەپێنێت کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاووڵاتییەکی فەلەستینی - ئەمریکی.
وێنە گەورەکە: ئەو هاووڵاتییەی بە گولـلەی یەکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کوژراوە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی - فەلەستینییە، ئەمریکاش دەڵێت، ئیسرائیل ڕێوشوێنی پێوستی لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر، بۆیە دەستوەردان ناکەن و هیچ جۆرە سزایەک بەسەر ئیسرائیلدا ناسەپێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای پێداچوونەوەی قووڵ بە زانیارییەکان، گەیشتووینە ئەو ئەنجامەی کە هەنگاوی پێویست لەلایەن تەلئەڤیڤەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانەی ئەو یەکە سەربازییە ئەنجامیداون، گیراوەتەبەر.
زانیاریی زیاتر: یەکە سەربازییە ئیسرائیلییەکە دەتوانێت بەردەوام بێت لە سود وەرگرتن لە پشتیوانی ئەمنی لەلایەن ئەمریکاوە.
باکگرواند: عومەر ئەسەدی تەمەن 78 ساڵ، ماوەیەکی درێژی ژیانی لە شاری میلواکیی ئەمریکا بەسەر بردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن سووپای ئیسرائیلەوە کوژرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم






