کوتلەی عەرەبی لە کەرکووک: پێویستە پۆستەکانی کەرکووک بە ڕێککەوتن دابەش بکرێن
- عێراق
- 2024-08-10

کوتلەی عەرەبی لە سێ فراکسیۆن پێکهاتووە و خاوەنی شەش ئەندامە
ئاڤا نیوز
هەر شەش ئەندامەکەی کوتلەی عەرەبی لە کەرکووک ڕایانگەیاند، ئەگەر پێشوەخت ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک لەنێوان هەرسێ پێکهاتەکەدا نەکرێت، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا ناکەن.
وێنە گەورەكە: سبەی ئەو وادەیەی بۆ دیاریكردنی پارێزگار و دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركووك دیاریكراوە كۆتایی دێت، بەڵام تائێستا پێکهاتەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێکنەکەوتوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەر شەش ئەندامەکەی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک واژۆیان لەسەر ڕاگەیێنراوێکی هاوبەش کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن، بەگوێرەی ماددەی 13 لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، مەرجە هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی کەرکووکدا بەشداربن، بۆیە دەنگۆی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەن لە بەغداد تاکلایەنەیە و پێچەوانەی ئەو ماددە یاساییەیە، بۆیە بەشداری تێدا ناکەن.
زانیاری زیاتر: کوتلەی عەرەبی جەختدەکاتەوە:"ئێمە کۆدەنگین کە پێکەوە دانوستان بکەین و هەر ئەندامێکیشیمان پێچەوانەی ئەم ڕاگەیێنراوە کاربکات، بەڵێنەکەی پێشێل کردووە و بەرامبەر دەنگدەران و ئەو خوێنەی بۆ پاراستنی پێکهاتەی عەرەبی لە کەرکووک بەخشراوە، وەفادار نەبووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






