زانا مەلا خالید: ئەمڕۆ پارتی لە هەولێرەوە سەركەوتنی پێشوەختەی خۆی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
زانا مەلا خالید: ئەمڕۆ پارتی لە هەولێرەوە سەركەوتنی پێشوەختەی خۆی ڕادەگەیێنێت

کەرنەڤاڵی جەماوەی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێكدەخات و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 60 هەزار كەس ئامادە بن.

وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ژمارە 275ی بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەكات و لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا بانگەشەیەكی تۆكمەی ئەنجام دا و لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكان كەرنەڤاڵ و ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی ساز كرد و تیایدا هەریەك لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، گوتار و پەیامی تایبەتیان پێشكەش بە خەڵك و لایەنگر و ئەندامانی پارتی كرد.

لێدوانی فەرمی: زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: كاتژمێر (2:00) پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر گەورەترین كەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگهێشتی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەمە كەرنەڤاڵی ڕاگەیاندنی پێشوەختەی سەركەوتنی پارتییە.

زانیاریی زیاتر: زانا مەلا خالید، ئاماژەی بە ئەوە دا مەزەندە دەكرێت زیاتر لە 60 هەزار كەس لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی لەم كەرنەڤاڵە گەورەیە ئامادە بن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسی لقی دووی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو كە پەیامی پارتی، زیاتر ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و خزمەتكردنی زیاتر خەڵكە هەروەك سەرۆك بارزانی چەندین جار دووپاتی كردووەتەوە كە پارتی هۆكارە بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ