
شەوی ڕابردوو بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک لە ماڵی محەممەد حەلبووسی لە بەغدا کۆبوونەوە و لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک ڕێککەوتن پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا رێبوار تەهای لە پشكی یەكێتیی وەک پارێزگار دیاریکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانیش یەکێتی دوو ساڵ ئەو پۆستەی لادەبێت و دواتر کەسێکی دیکە لە پێکهاتەی عەرەب پۆستی پارێزگار وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام کۆبووەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب (هاوپەیمانی قیادە) وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران. کۆبوونەوەکە لەلایەن سێ لایەن (پارتی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتەی تورکمان و هاوپەیمانیی عەرەبی) بایکۆت کرا.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: دوو ساڵ جارێک پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن لەنێوان کورد و عەرەبدا ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت، لە دوو ساڵی یەکەمدا پۆستی پارێزگار لای یەکێتی دەبێت، پۆستەکانی جێگری یەکەمی پارێزگار، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و قائیمقامی کەرکووک بۆ پێکهاتەی تورکمان، هێشتاش پۆستەکانی دیکە دابەش نەکراون.
خاڵە ئەرێنییەکان: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کاریگەری لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە دەبێت و کۆتاییش بەو قۆناغە دەهێنێت کە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر بەسەر شارەکەدا هات، هاوکات بوونی پارێزگارێکی کورد کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئیدارەی کەرکووک و هەرێمی کوردستان دەبێت، کە لە ئیدارەی پێشوودا ئەو پەیوەندییە لاواز بوو.
بۆچوونی بەرامبەر: ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوز گوت "هەڵبژاردن بۆ پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا نایاسایی بوو، ئێمە وەک بەرەی تورکمانی سکاڵا تۆمار دەکەین و ئەنجامەکەش قبوڵ ناکەین"، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەت و سەرۆکی کاتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە نایاسایی بوو، چونکە من وەک سەرۆکی کاتی داوای کۆبوونەوەم نەکردووە، هاوکات بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبیش کە بەشدارییان کرد، خیانەتیان کرد و بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کرد، جەختیش دەکەینەوە کە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی عەرەب لە کەرکووک هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن