
قژ ڕووتانەوە.. سەرچاوەی وێنە: گێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
یەكێك لە كێشە گەورەكان كە دێتە بەردەم پیاوان ، كێشەی ڕووتانەوەی قژە، زۆربەی هەرە زۆری پیاوانیش كە قژیان دەڕووتێتەوە، "پێشی سەر و تەپڵی سەریان" دەڕووتێتەوە، نزیكەی ٪95ی قژڕووتانەوە، حاڵەتێكی بۆماوەییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ماددە هەیە پێیان دەگوترێت "تێستۆستیرۆن و دیهایدرۆتێستۆستیرۆن" لە ناو لەشی مرۆڤدا گرنگییەكی گەورەیان هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە خۆڕاگریی قژ، بەهێزبوونی و نەوەرینی، كاتێكیش ئەم ماددەیە كەمدەكات، قژ دەست بەهەڵوەرین دەكات.
زانیاريی زیاتر: یەكێكی دیكە لە حاڵەتەكانی ڕووتانەوەی قژ، بریتییە لە تێكچوونی سیستمی بەرگریی لەش، كە سیستەمەكە هێرشدەكاتە سەر تاڵەكانی قژ و وەك تەنی بێگانە مامەڵەیان لەگەڵ دەكات و لەناویان دەبات.
هۆكارە زانراوەكان:
- ڕووداوی زەبری كوشندە و زیانبەخش بۆ سەر لەشی مرۆڤ
- سترێسی بەردەوام و دوودڵیی گۆڕاو
- دابەزینی كێشی لەش بە شێوەیەكی كتوپڕ
- نەشتەرگەریی گشتی
- نەخۆشیی
- كەمیی پڕۆتین و ڤیتامینەكان لە لەشدا
- ئەگەر جگەر ڤیتامین دی و ئاسن و پڕۆتینی كەمبێت
- چارەسەری كیمیایی، دەرمانی زیپكە و بەرگریی سەركوتكەر
چارەسەر: هیچ ڕێگەیەك نییە بۆ ئەوەی بتپارێزێت لە دۆخی بۆماوەیی، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت كە هیچ هیوایەك نییە بۆ ڕێگری لە قژڕووتانەوە.
دەتوانیت ئەم هەنگاوانە بنێیت بۆ ئەوەی قژ بە تەندروست بمێنێتەوە بەم شێوەیە:
- كردنی مەساج بە بەردەوامی بۆ پێستی سەر
- دووركەوتنەوە لە بەرهەمە كیمیاییەكان
- وازهێنان لە جگەرەكێشان
- ڕووبەڕووبونەوەی گوشارەكان
- خواردنی خۆراكی هاوسەنگ
- قسەكردن لەگەڵ پزیشكی سەرەكیت سەبارەت بە گۆڕینی ڕەچەتەی دەرمانەكانت
- هەندێك لە كرێم و حەبەكان كە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری كێشەكان.
- بەكارهێنانی پلازمای دەوڵەمەند بە پڕۆتین و كیراتین
ژمارەكان وادەڵێن:
لە ٪95ی حاڵەتەكانی قژڕووتانەوە بۆماوەیین
لە٪95ی پیاوان لە تەمەنی 18 بۆ 24ساڵی بەرەو قژڕووتانەوە دەچن
لە٪25ی پیاوان پێش تەمەنن 20 ساڵی نیشانە سەرەتاییەكانیان لێدەردەكەوت
لە٪55ی ژنان و ٪85ی پیاوان تووشی قژهەڵوەرین دەبن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
پزیشكیان: بەسەر هەموو سزایەک زاڵ دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە غەززەوە دوو موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: حکومەتی دیمەشق کۆمەڵکوژیی لە حەلەب کردووە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید تەنیا پێنج مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
52 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
- کولتوور
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن