
ئاڤا نیوز
وێڕای ئەوەی بەرەی تورکمانی دابەشكردنی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک ڕەتدەکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا بەشێکی تورکمانەکان بەنهێنی لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون و پۆستی جێگری پارێزگار وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بەبێ ئامادەبوونی سێ لایەن کە خاوەنی حەوت کورسین (پارتی، پێکهاتەی تورکمان و هاوپەیمانیی عەرەبی) کۆبووەوە و تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەممەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، جێگری پارێزگار و 17 پۆستی دیکەش بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکمانەکان کە خاوەنی دوو کورسین لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەسەر دوو بەرە دابەشبوون، بەرەی ئەرشەد ساڵحی و بەرەی حەسەن تۆران، لایەکیان دەڵێت دژ بە دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکەیە و سکاڵا دەکەن، لایەکی دیکەش سەرقاڵی وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری شارەکەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، ئەحمەد ڕەزمی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەرەی تورکمانی، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووە پۆستی جێگری پارێزگار وەربگرێت، بەڵام بە فشاری تورکمانەکان بەشداریی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی کۆبوونەتەوە، بەڵام ئەحمەد ڕەمزی بەشداری نەکردووە، ئەمەش بەوە لێکدەدرێتەوە کە بەدەر لە بەرەکەی لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنی ژێربەژێری کردووە.
ئەمەش بزانە: شەوی ڕابردوو کوتلەی عەرەبیش لە کەرکووک کە خاوەنی شەش کورسییە بەسەر دوو بەرە دابەش بوو، سێ ئەندامیان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد، بەڵام لەلایەن سێ ئەندامەکەی تر بە خیانەت و ڕێککەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ یەکێتی تۆمەتبار کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






