
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا، لۆگۆی بەرەی تورکمانی و دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و پەراوێزخستنی پێکهاتەی تورکمان، بەرەی تورکمانی لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمار کرد.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکووک بە سازانی هەرسێ پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب بڕیار بدرێت، بەرەی تورکمانی پێیوایە پەراوێزخستنیان لە ئیدارەی نوێی کەرکووک، پێچەوانەی ماددەی 13ی ئەو یاسایەیە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، دژی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بەبێ بەشداری تورکمان، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد و دادگاش سکاڵاکەی قبووڵکردوون.
لەلایەکی دیکەوە: بەرەی تورکمانی کە نوێنەرایەتیی تورکمانە سوننەمەزهەکان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک نیگەرانە، بەڵام کوتلەی چوارچێوەی تورکمانی کە نوێنەرایەتیی تورکمانە شیعەمەزهەبەکان دەکات لە ئیدارەی نوێی کەرکووک بەشدارن و پۆستیان پێدراوە، هەرچەندە هیچ کورسییەکیان نەهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکۆی 42 پۆستی گرنگی کەرکووک 18 پۆست بۆ پێکهاتەی تورکمان دانراون و ئێستاش خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی یەکێتی و لایەنەکان ئاشکرابووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە پۆستی پارێزگار لەنێوان هەرسێ پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب بە نۆرە دەبێت و هەر یەکێکیان ساڵێک و چوار مانگ پۆستەکە بەڕێوەدەبەن، بەڵام بەرەی تورکمانی کە خاوەنی دوو کورسییە لەکۆی 16 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا، هێشتا ڕازی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت