وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری خۆپارێزی بۆ ڕێگرتن لە ئاوڵەی مەیموون دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 2024-08-18

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی و تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکاری خۆپارێزی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەگرێتەبەر، وێڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەک بە نەخۆشییەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
وێنەگەورەکە: نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە 25 وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و لەبارەی نەخۆشییەکەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری داوە و باری لەناکاوی ڕاگەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون، وەزارەتی تەندروستی ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
- بەیانی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی ڕابگەیێنرێت.
- لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ پێکبهێنرێت.
-پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاریی تەندروستی و هەڵمەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی تەندروستی.
- ئامادەکاری دابینکردنی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەنجام بدرێت و ئەنجامەی ڕابگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووک گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






