
دیمەنێکی لە فێستیڤاڵی بەرلینالە لە ساڵی 2022
ئاڤا نیوز
74ـەمین خولی فێستیڤاڵی بەرلینالە لە 15ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات و لە 26ـی مانگ کۆتایی دێت. 20 فیلم بۆ بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین پێشبڕکێی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین ناسراو بە (بەرلینالە) دەکرێت. بەگشتی لەنێوان 350 – 400 فیلم پێشان دەدرێن و چەند فیلمێکیش بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فێستیڤاڵ ڕکابەری دەکەن، کە ورچی زێڕینە. بەشێکی فیلمەکانیش لە بازاڕی ئەوروپیدا مامەڵەیان پێودەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەختیار فەتاح، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی ئاڤا میدیا، یەکێکە لە میوانانی فێستیڤاڵەکە و وەک دەرهێنەرێکی کوردی – سویدی بانگهێشت کراوە. دەڵێت: ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە دەبێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی ئاشتییانە سەبارەت بەو کێشانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن.
ئەمەش بزانە: لە فێستیڤاڵی بەرلینالە، بێجگە لە پێشبڕكێی فیلمەکان و نمایشکردنیان، بەهرەمەندانی بەرلینالە بەشێکی تایبەتیان هەیە و وۆرکشۆپ دەکرێتەوە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و پێشکەوتنەکانی فیلمسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول