گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەشێوەیەکی زانستی و لەڕێگەی پرۆژەیەکی تایبەتەوە، بۆ ڕێگریكردن لە لافاو لە سنووری هەولێر، باراناو بۆ خەزانەکانی ژێرزەوی دەگوازرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لەو شوێنەی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت تاوەکو ئاستێکی باش لافاو کەمدەکاتەوە، ئاستی ئاوی ژێرزەویش بەرزدەکاتەوە کە ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. پرۆژەکە لە کوردستان مۆدێلێکی نوێیە و پێشتر نەبووە، دەبێتە هەنگاوێک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەرەی پێبدرێت.
لێدوانی فەرمی: د.کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەڕێگەی پرۆژەیەکی دەگمەنەوە ئاوی باران و لافاو کۆدەکەینەوە و دەیگوزاینەوە بۆ خەزانەکانی ئاوی ژێرزەوی، ئەمەش بەشێوەیەکی زانستی دەکرێت تاوەکو زیان بە خەزانەکانی ئاوی ژێرزەوی نەگات".
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای دابین گرووپ پرۆژەکە جێبەجێ دەکات و هەفتەی داهاتوو دەستی پێدەکرێت. پرۆژەکە دەکەوێتە گوندی کۆڵەکی بچووک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
ئەمەش بزانە: بەشێکی تێچووی پرۆژەکە حکومەت دوای تەواوبوونی دابینی دەکات، بڕی 150 ملیۆن دیناریش بە نەختی لەلایەن کۆمپانیای دابین گرووپەوە دابین دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






